ده‌سته‌ی داواكانی موڵكداریی عێراق له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕی سێ ملیار دینار له‌به‌غداوه گه‌یشتۆته هه‌رێم و به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابه‌شده‌كرێت، كه زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی رژێمی به‌عسی روخاو بون.
تارا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ده‌سته‌ی داواكانی موڵكداری، ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ی داواكانی موڵكداری، بڕێك پاره به‌سه‌ر زه‌ره‌رمه‌ندانی ده‌ستی رژێمی به‌عس دابه‌شده‌كرێت، ئه‌م پاره‌یه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه داواكارییان پێشكه‌شی ده‌سته‌كه‌مان كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی پێشكه‌شكراون له لیژنه‌ی دادوه‌ری ده‌سته‌كه‌مان پله‌ی كۆتایی وه‌رگرتوه، بڕیاری دابه‌شكردنی ئه‌و بره پاره‌یه‌ش دراوه".
له‌باره‌ی به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌ش تارا ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت، "هاوڵاتیانی خوشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشتریش پرۆسه‌ی خه‌رجكردنی بره پاره بۆ زیانلیكه‌وتوان هه‌بوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، له پرۆسه‌ی ئه‌مجاره 500 كه‌س سودمه‌ند ده‌بن، بڕی پاره‌كه‌ش سێ ملیار دیناره".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP