بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی

کوردستان
18:12 - 2022-12-08

‎‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

‎لەکۆبوونەوەكەدا كە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی ئەمنی و سەربازی گەرمەسێر و جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش لەسنووری حەمرین و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

‎لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ستایشی هەوڵەكانی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، ھێزی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایش، دژەتیرۆر، کۆماندۆی کوردستان و ھێزەکانی ناوخۆی كرد كە لێبڕاوانە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان بەردەوامن وتی، هەوڵی بێوچاون و شەونخوونی ئێوە فاكتەری ئارامی و ئاسایشە لەناوچەكە، بۆیە داواكارم بەهەمان رۆحییەتەوە درێژە بە ئەركەكانتان بدەن و كوردستان و خەڵكەكەی وەك چاوتان بپارێزن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP