وەفدێکی باڵای سەربازی ئیتاڵیا دژەتیرۆر بەسەر دەکەنەوە

کوردستان
19:19 - 2022-12-08


ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی12ی2022 وەفدێکی باڵای هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر-یانکرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی دژەتیرۆر پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبونەوەکەدا، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر سوپاسی هەوڵ و ماندووبونەوەکانی هەریەکە لە کۆڵۆنێڵ ئۆرلاندۆ ماتیا، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئیتاڵیا لە عێراق و کاپتن داڤیدا تیانۆ، فەرماندەی تیمی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئیتاڵییاکرد کەلەماوەی رابردودا دڵسۆزانە مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆرکردوە لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پێشھاتە ئەمنی و سەربازییەکان، هەردوولا جەختیانکردەوە لە  ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاوتر بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی ئیتاڵیا لەرووی مەشقی سەربازییەوە.
پاشان، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر پیرۆزبایی ده‌ست به‌کاربوونی له‌ تیمی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیاکرد کردوو پاڵپشتی تەواوی هێزەکانی دژەتیرۆری بۆ دووپات کردنه‌وە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP