نوسینگه‌ی نیشتمانی ئاماری چین بڵاویکردەوە، ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتەکەمان له ساڵی ڕابردودا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی ١٩٦١ه‌وه كه‌میكرد، ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی مێژوییه، بەوەش لە ئێستادا هیندستان لەڕووى زۆرى ژمارەى دانیشتوانەوە پێش چین کەوت.
نوسینگه‌ی نیشتمانی ئاماری چین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا كۆی گشتی دانیشتوانى وڵاتەکەمان گه‌یشتوه‌ته یه‌ك ملیار و ٤١١ هه‌زار و ١٧٥ كه‌س، له كاتێكدا ساڵى ٢٠٢١ ژمارەى دانیشتوان بریتیبووە لە یه‌ك ملیار و ٤١٢ هه‌زار و ٢٦٠ كه‌س.
ئاماژەبەوەشکراوە، ساڵى ڕابردوو ڕێژه‌ی له‌دایكبوون له هه‌ر هه‌زار كه‌سێكدا ٦.٧٧ كه‌س بووە، به‌ڵام له ساڵی ٢٠٢١دا و بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌سێك رێژه‌ی له‌دایكبون ٧.٥٢ منداڵ بون بووە، رێژه‌كه‌ی ساڵی رابردوش به‌كه‌مترین رێژه‌ی له‌دایكبوون له‌و وڵاته له‌ماوه‌ی ٦٠ ساڵی رابردوو داده‌نرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، وڵاتەکەمان لە پاش ساڵى ١٩٧٤ه‌وه لەساڵی ڕابردوودا به‌رزترین ڕێژه‌ی مردنی تۆماركردوه، به‌و پێیه‌ی له هه‌ر هه‌زار كه‌سێكدا ٧.٣٧ حاڵه‌تی مردنی تۆماركراوه، له كاتێكدا له ساڵی ٢٠٢١ تێكڕای مردن ٧.١٨ حاڵه‌ت بوه له هه‌ر هه‌زار كه‌سێكدا.
بە وتەى شارەزایان كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانى چین به‌هۆی سیاسه‌تی یه‌ك منداڵه‌وه‌یه، كه چین له نێوان ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ٢٠١٥ سه‌پاندویه‌تی، هه‌روه‌ها تێچوی قه‌ده‌غه‌كراوی خوێندنیش وایكردوه زۆرێك له چینییه‌كان له یه‌ك منداڵ زیاتریان نه‌بێت.
جێگەى ئاماژەیە، بەپێى نوێترین ئامار ژمارى دانیشتوانى هیندستان لە ئێستادا یەک ملیار و ٤١٥ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار کەسن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP