لە چوار رۆژی رابردوودا داهاتی شەفافیەت زیاتر لە 10 ملیار دینار بووەو داهاتی دوێنێش نزیکەی 2 ملیار دینار بووە.
داهاتی چوار رۆژی رابردوو (14-15-16-17)ی مانگی یەکی گەنجینەکانی سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان 10 ملیار‌و 616 ملیۆن و 378 هەزارو 60 دینار بووە، بەجۆرێک کە 9 ملیار‌و 423 ملیۆن و 891 هەزار و 73 دیناری نەختینە بوەو یەک ملیار و 192 ملیۆن 486 هەزار و 325 دیناری چەک بوەو مقاصە سفرە، داهاتی تەنها دوێنێ سێ شەممەش یەک ملیار و 967 ملیۆن و 833 هەزار و 58 دینار بووە.
داهاتی مانگانەش لە شەفافیەت 39 ملیار و 300 ملیۆن و 977 هەزار و 595 دینار بووە.
سایتی شه‌فافیه‌ت ئۆپشنی 6 گه‌نجینه و 27 وه‌زاره‌ت و 600 فه‌رمانگه‌ی تێدا دیاریكراوه و رۆژانه زانیاری و داتاكان له‌م رێگه دیجیتاڵییه‌وه بۆ هاووڵاتیان ده‌خرێته روو تاوه‌كو شه‌فافیه‌تی داهات بۆ هه‌مووان بێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كه‌مینجاره له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و رۆژی 15-12-2022 له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "رۆژانه و سه‌عات به‌سه‌عات سه‌رجه‌م داهاتی گه‌نجینه‌كان له‌رێی سایتی شه‌فافیه‌ته‌وه https://shafafiat.com تۆمارده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP