سودانى پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

عێراق
09:29 - 2023-01-23

ئەمڕۆ دووشەممە 23-1-2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی له‌ پۆسته‌كه‌ی داو (موحسین عه‌لاق)ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی به‌ پارێزگاریی بانكی ناوه‌ندی دیاریكرد.

 

ئاژانسی هەواڵی عێراق، له‌ زاری سەرچاوەیەکی حکومی ڕایگەیاندوه‌، "بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانییه‌وه‌ له‌سه‌ر داوای خۆی بووه‌".
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆئەوەشکردوه‌، "سەرۆک وەزیران عەلی موحسین عەلاقی ڕاسپاردووه‌ بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی بە وەکالەت".

 

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری خانه‌نشینكردنی بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقی دا.

ئاژانسی هەواڵی ره‌سمی عێراق، ڕایگەیاندووه‌: "سەرۆکی حکومەت بەڕێوەبەری بانکی بازرگانیی عێراقی  خانەنشینکرد".

ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ ئه‌وەشکردووە، "سەرۆکی حکومەت جگە لە ئەرکەکانی، بیلال حەمدانی ڕاسپاردوه‌ بۆ بەڕێوەبردنی بانکی بازرگانی عێراق".

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP