عەلی موحسین عەلاق پارێزگارە نوێیه‌كه‌ی بانکی ناوەندی کێیە؟

عێراق
10:34 - 2023-01-23



عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی ئێستای بانکی ناوەندیی عێراق، لە ساڵانی 2014 تا 2020 بەهەمانشێوە بە وەکالەت پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی بانکەکە بووە.

لە ساڵی 2020ەوە (عەلاق)سەرۆکی پارێزگارەکانی (سندوقی دراوی عەرەبی)یە، پێشتریش پارێزگاری عێراق بووە لە بانكی گەشەپێدانی ئیسلامی و هەروەها سندوقی دراوی عەرەبی.

لە ساڵانی 2007 تاوەکو 2014 سەرۆکی ئەنجومەنی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بووە لە عێراق.

ئەزموونی لەنێو حکومەتیشدا هەبووە، لە 1977 تاوەکو 2003 ئەرکی جیاجیای لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێسپێردراوە. لە کوەیت و کەنەدا شرۆڤەکاری ئابووریی بووە.
 لە 2006 تاوەکو 2014 ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بووە.

لە ساڵی 1976 بەکارلۆریۆسی لە ژمێریاری و کارگێڕیدا بەدەستهێناوە لە زانکۆی موستەنسریە لە بەغداد. پاش دوو ساڵ لە زانکۆی بەغداد دبلۆمی باڵای لە زانستی داراییدا بەدەستهێناوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP