پەیامی (هیوا عبدالله) ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (17)ی ڕێکخستنی ڕۆژئاوای کەرکوک بە بۆنەی یادی(38) ساڵەی شەهید بوونی مامە ریشە و هاوڕێکانی مـــامــە ڕیـــشە
فەرماندە خۆنەویست و خۆشەویستەکەی ناو خەڵک و هێزی پێشمەرگە.
مامە ڕیشە، فەرماندەیەک بوو، دوژمن و خۆفرۆشان بەبیستنی ناوی دەلەرزین. نەبەردییەکانی مامەڕیشە لەبەرەنگاربوونەوەی داگیرکارانی نیشتمان، بێ وێنەبووە لەمێژووی ژیانی پێشمەرگایەتی.
ناوی ڕیشەو داستانەکانی لەهزرو یادەوەری نەوەکانمان بۆ هەمیشە بەزیندووی دەمینێتەوە.
بەداخەوە لە ١٩٨٥/١/٢٤ بە پیلانی دوژمننان و بەدەستی خۆفرۆشان، ڕیشە و دوو لەهاوڕێیانی شەهیدکران و ڕوحی پاکیان بەخشی بەکوردستان.
هێزی پێشمەرگە و یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش، فەرماندەیەکی خۆنەویست و جەربەزەیان لەدەستدا.
لەیادی(٣٨)ساڵەی شەهیدکردنی مامە ڕیشە، سڵاو بۆ ڕوحی پاکی مامەڕیشەو هاوڕێیانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان دەنێرم.
هیوا عبداللە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP