کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ کافیە سلێمان دەکات

کوردستان
12:49 - 2023-01-25



خوشکی گەورەو بەڕێزم: کافیە سلێمان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عەتیە سلێمان) خوشکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP