به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی حه‌وت داواكراوی له یاسا هه‌ڵهاتوو به‌پێی مادده‌ی 4 تیرۆر ده‌ستگیر ده‌كات كه 3 له ده‌ستگیركراوه‌كان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه له‌ناو داعشدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هێزه‌كانمان بۆ به‌رقه‌راكردنی ئاسایش و ئارامی و ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دادگا داوایان ده‌كات, هێزه‌كانمان دوای بڕیاری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر به‌هاوكاری ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایشی سلێمانی له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا شه‌وی 23 له‌سه‌ر 24 ئم مانگه, حه‌وت تۆمه‌تبار كه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه داواكراوبوون به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركران كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواری عیراقن و به‌مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردان به‌ناوی كاركردنه‌وه هاتبوونه سنووری چه‌مچه‌ماڵ و بازیان.
راشیگه‌یاند: پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت 3 له ده‌ستگیركراوه‌كان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه له‌ناو داعشدا و سه‌رجه‌میشیان راپێچی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP