به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌باره‌ی دانانی ئامێری سۆنه‌ر بۆ به‌رگرتن له بردنه‌وه‌ی دۆلار له ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌دات و ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێت كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له رێگریكردن له بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق.
له ئێستادا حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت ئامێری سۆنه‌ر له ده‌روازه‌كان جێگیربكات به جۆرێك رێگری بكرێت له بردنه‌وه‌ی دۆلار له ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه.
ساماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم رایگه‌یاند، تا ئێستا بڕیاره‌كه‌مان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه حكومه‌تی عیراق به نیازی دانانی ئامێری سۆنه‌ره بۆ به‌رگرتن له بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد, ئه‌گه‌ر ئامێره‌كان هه‌بێت ئێمه‌ش پێمانخۆشه جێبه‌جێبكرێت و هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار بابه‌تێكی جیاوازه‌و جگه‌له‌وه‌ش دانانی ئه‌و ئامێرانه له ده‌روازه‌كان ڕێگرده‌بێت له بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP