کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی شەهید سڵاح دیلمانی دەکات

کوردستان
15:45 - 2023-01-26

کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی شەهید سڵاح دیلمانی دەکات

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری کوێخا ئیبراهیمی دیلمان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی خەج) هاوسەری کەسایەتی دیارو تێکۆشەری کۆچکردوو (کوێخا ئیبراهیمی دیلمان) و دایکی شەهیدی فەرماندە (سڵاح دیلمانی و شەهید مەجید دیلمانی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP