به‌مه‌به‌ستی گۆڕانكاری له پلانی ئه‌منی له حه‌وزه‌ی حه‌مرین به ئاڕاسته‌ی داقوق، وه‌فدێكی ئه‌منی گه‌یشتنه پارێزگای كه‌ركوك.
راگه‌یاندنی شانه‌ی ئه‌منی رایگه‌یاند، وه‌فدێكێك كه پێكهاتبوو له جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌مینییه‌كان و ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هه‌ردوو فه‌رمانده‌كه گه‌یشتنه كه‌ركوك و كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له دۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كرد و به پلانی ئه‌منی پارێزگاكه‌دا چوونه‌وه، ئه‌ویش له پێناوی پته‌وتركردنی ریزه‌كانیان و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا.
هاوكات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر گۆڕانكاری له هێزه ئه‌منییه‌كان درا و لیوای 18 و 20ی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی فیرقه‌ی 11ی سوپای عیراق ئاڵوگۆڕ كران، ئه‌ویش بۆ پاراستنی ناوچه‌ی حه‌وزی حه‌مرین به ئاڕاسته‌ی قه‌زای داقوق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP