كەشناسی هەرێم پێشبینی دەستپێکردنەوەی بەفر و باران دەکات

کوردستان
21:52 - 2023-01-26

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەستپێکردنەوەی بەفر و باران دەکات.
لە بڵاوکراوەکەدا دەستەی کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات" بەهۆی چڕبوونەوەى هەور لە کاتەکانى دواینیوە شەو تا بەرەبەیانی سبەینێ هەینی ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران و تێکەڵى بەفر هەیە".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم باس لەوەش دەکات، کاریگەری ئەو شەپۆلە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوورى خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP