سبه‌ینێ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، د. سۆران جه‌مال تاهیر وته‌بێژی یه‌كێتی له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، رۆژی شه‌ممه وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌نگاو به‌هه‌نگاو چاره‌سه‌ر بۆ كێشه و گرفته‌كان بدۆزنه‌وه‌و ئه‌و جیاوازی بیروبۆچوونه‌وه‌ی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه بتوانن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیش وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند ئه‌وان هه‌میشه جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت مووچه و قوتی خه‌ڵك به كێشه سیاسیه‌كانه‌وه ببه‌سترێته‌وه‌و دادگای فیدراڵی نابێت به بڕیارێكی یاسایی كۆتایی به مووچه‌و ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان بهێنێت.
د. سۆران جه‌مال تاهیر له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش جه‌ختی له هه‌ڵوێستی یه‌كێتی كرده‌وه كه هه‌موو كاتێك ئاماده‌یه به‌مه‌رجێك یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP