به‌پێی نووسراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باری كه‌سێتی و پاسه‌پۆرت و نیشته‌جێ بوون، گواستنه‌وه‌ی نفوس بۆ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له‌نوسراوه‌كه‌دا داواده‌كات كاركردن بۆ گواستنه‌وه‌ی نفوسی هاوڵاتیان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووردان رابگیرێت، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی چاره‌نوسی ئه‌و ماده‌یه یه‌كلایی ده‌كبێته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه، فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ده‌كه‌ین كه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌نرێت .
وتیشی: له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌خانه‌قین و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه هه‌وڵ هه‌بوو بۆ گۆڕانكاریی و گواستنه‌وه‌ی نفوس، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP