به‌هه‌وڵی یه‌كێتی لیوای هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و سوپا ده‌ستبكارده‌بێت

کوردستان
09:35 - 2023-01-28


ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئارامی عیراق و ناوچە دابڕێنراوەكان بەردەوامیی هەیە، دەستبەكاربوونی لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراقیش هەوڵێكی دیكەی سەرۆكی یەكێتییە".

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاندوه‌: "هەوڵەكانی یەكێتی بۆ ئارامی عیراق و ناوچە دابڕێندراوەكان بەردەوامی هەیە، سەردانەكەكانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش بۆ بەغدا بەمەبەستی خزمەت و ئارامی زیاترە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق و باشتركردنی بژێوی ژیانیانە".

راشیگەیاندوه‌: "هەر لەچوارچێوەی فەراهەمكردنی ئارامی عیراق و بنەبڕكردنی تیرۆر و لەپێناو متمانەدان بە لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پشتیوانی خۆی بۆ سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری عیراق دووپاتكردەوە".

هەرێم كەمال ئاغا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌."بە هەوڵە بەردەوامەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەدوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بوودجە دەستبەكاردەبێت" 

ئەمەش لەكاتیكدایە هەفتەی رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عیراق كرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP