كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد

کوردستان
11:37 - 2023-01-28

 كۆبوونەوەی وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی دەستیپێكرد.

وەفدەكەی پارتی پێكهاتووه‌، لە مەحمود محەمەد، هێمن هەورامی، پشتیوان سادق، ئومێد سەباح و جەعفەر ئیمینیكی .

وەفدی یەكێتیش لەلایەن قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەكرێت و پێكهاتوون لە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ مامەند، ئەمین بابەشێخ، د.دارا رەشید و د.میران محەمەد.

پێشتر سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەكێتی راگەیاندبوو، كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لە بارەی بارودۆخی سیاسی، ئەمنی، ئابوری و ئیدارەدانی هەرێم كە ئەمانەش هەمووی دەبنە بنەمایەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP