کاروانی سەوزکردن دەگاتە قەرەهەنجیر و بانی مەقان

کوردستان
20:28 - 2023-01-28

لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی ڕواندنی یه‌ك ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 
لەقۆناغی پێنجەمدا سبەی یەک شەممە ٢٩/١/٢٠٢٣، پرۆژەکە دەگاتە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ و لە هەردوو دارستانی بانی مەقان و قەرەهەنجیر هەزاران نەمام دەڕوێندرێت .

ئەندازیار هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان وپاوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند نەمام رواندن لە سلێمانی ، شارەزوور ، قەرەداغ ، خەلەکان و بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠، بەردەوامە  و بەشێوەیەکی زانستی چەندین تیمی جیاجیا بەردەوامن لە کارکردن، لەم قۆناغەشدا لەسنووری قەرەهەنجیر و چەمچەماڵ دەستپێدەکەین و مەبەستمان بووە هەڵمەتەکە بگەیەنینە ئەم ناوچانە، ئەم پرۆژە نیشتمانییەش کاریگەری لەسەر بەرفراوانکردنی دارستانەکان و زیادکردنی رووبەری سەوزایی دەبێت و هەوڵێکی گرنگیشە بۆ  رووبەرووبونەوەی بەبیابان بوون و پاراستنی ژینگەی کوردستان. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP