لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی داواكارن هێزێكی حه‌شد بۆ ناوچه‌كانی حه‌مرین پێكبهێنرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، مه‌زر كه‌روویی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاسایشی ناوچه‌كانی حه‌وزی حه‌مرین و گونده‌كانی سنوری پارێزگای دیاله له پێشینه‌ی كاره‌كانیانه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بونی چالاكی له هه‌ندێك ناوچه و دوباره‌بونه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك پێشێلكاری كه ده‌بێته هۆی زیانی گیانی به‌هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه .
وتیشی: پلانێك خراوه‌ته به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هێزێكی حه‌شد له هاوڵاتیانی ناوچه‌كه و گونده‌كانی سنوری حه‌مرین، بۆئه‌وه‌ی ببنه به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م چالاكی شانه نوستوه‌كانی تیرۆرستان به‌تایبه‌تی له گونده‌كانی شێخ بابا و ئوم حه‌نته و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا .
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ڕه‌زامه‌ندی سودانی له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌و هێزه زۆر گرنگه و ده‌بێته هه‌نگاوێكیش بۆ سه‌قامگیری زیاتری ناوچه جیاجیاكان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP