سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په له تویته‌ر هه‌ژمارێكی بانكی بۆ پشتیوانیكردن له هه‌ڵمه‌تی هاوكاریكردنی ئه‌و پارته بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌نه‌وه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌ی هه‌ده‌په‌دا گرتووه.
دوای راگرتنی هاوكارییه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په و بلۆككردنی هه‌ژماره بانكییه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدانی توركیاوه، ئه‌و پارته هه‌ڵمه‌تێكی به‌خشینی هاوكاری به ناوی (گه‌نجینه‌كه‌مان گه‌له‌كه‌مانه) ده‌ستپێكردووه و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په‌ش به بڵاوكردنه‌وی هه‌ژمارێكی بانكی له تویته‌ر پشتیوانی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه راگه‌یاند.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی، باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر بتوانن وه‌ڵامێك بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر پشكی گه‌نجینه‌دا گرتووه، كه له باجی ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په پێكدێت و ده‌شڵێت، به‌پێی هێزی خۆت یه‌ك لیره یان ١٠٠ هه‌زار لیره بێت بیده.
دادگای ده‌ستوری توركیا، ١٥ رۆژ مۆڵه‌تیدا به هه‌ده‌په، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی بڕیاری بلۆككردنی ئه‌ژماره بانكییه‌كانیان و راگرتنی هاوكارییه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ پارته‌كه، به‌رگری له‌خۆی بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP