وه‌فدێكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوان له سلێمانییه‌وه كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی روفاتی ١٧٢ ئه‌نفالكراو ده‌كات.
سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، له مانگی چواری ساڵی ڕابردوودا كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ن و نمونه‌ی (DNA)یان وه‌رگرتووه و له ئێستادا ١٧٢ ڕووفات ئاماده‌یه و وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌ركی گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه.
وتیشی، لیژنه‌یه‌ك له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی به‌غدا و پزیشكی دادی به‌غدا و ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتی (DNA) ده‌كات له هه‌موو عیراقدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP