محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا ده‌بێته گواستنه‌وه‌یه‌كی جۆری له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و له رێگه‌ی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی هاوبه‌ش كه ٥٠ بوار له‌خۆده‌گرێت، مۆركێكی ستراتیژی وه‌رده‌گرێت .
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یاسای بودجه به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی ناردنی پاره به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر ده‌كات و كار بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن, كه په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت رێكده‌خات.
وتیشی، عیراق پێویستی به هێزی شه‌ڕكه‌ری بیانی نیه، به‌ڵكو پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
دوپاتیشیكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و سعودیه داوه‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاكی عیراقیش كارێكی ره‌تكراوه‌و ئیدانه‌كراوه، دیالۆگ باشترین رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئێران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP