كانسیلۆ بەرەو بایرن فڕی

وەرزش
16:27 - 2023-01-31

كانسیلۆ بەرەو بایرن فڕی
ئاكۆ بیبانی 
كاتێك تۆپ لە پێیەكانیدایە بە ئاسانی درك بەوە ناكەیت ئەو یاریزانە بە پێی راست یاری دەكات یاخود چەپ ، كاتێك لە هێرشەخێرا و دژە هێرشەكاندا دەیبنینی هەرگیز هەست ناكەیت  ئەو یاریزانە لە هێڵی بەرگری یاری دەكات ، خاوەن خێرایی و سەلیقەیەكی زۆرە ، ئەو یاریزانەش جواو كانسیلۆی پرتوگالی و یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی مان سیتی ئینگلیزییە ، كانسیلۆ بە شێوەی خواستن و تاكۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی كرد بە ریزەكانی یانەی بایرن میونشینی ئەڵمانییەوە ، یەكێك لە خاڵەكانی بۆندەكەش بە قسەی فابریزۆ رۆمانۆی شارەزای گواستنەوەی یاریزانان ، بایرن بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ كانسیلۆ دەكات بە یاریزانی یانەكە و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ دەكات ، هۆكاری گرێبەستی یانەی بایرن میونشین لەگەڵ ئەو بەرگریكارە پرتوگالیە بۆ چەند خالێك دەگەڕێتەوە.
 یەكێك لە خاڵەكان ئەوەیە كانسیلۆ یاریزانێكی تاكتیكی و جۆكەرە ئەمەش بۆ دۆخی ئیستای یانە باڤارییەكە دەگونجێت چونكە فەلسەفەی ئەو یانەیە بەو جۆرەیە كە سود لە یاریزانێك وەردەگرێت بتوانێت لە چەند شوێنێكی جیاوازی یاریگا یاری بكات ، كانسیلۆش دەتوانێت لە هێڵی  بەرگری لە باڵەكانی راست  و  چەپی یاریگاوە یاری بكات هەندێ جاریش دەتوانێت وەك باڵی هێرشبەر بەكاری بهێنیت .
 یەكێكی دیكە لەهۆكارەكان دۆخی تەندروستی نەسیر مەزراوی   مەغریببیە ، لەدوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی جامی جیهانییەوە بەهۆی كاریگەرییەكانی كۆرۆناوە ئازارێكی زۆر لەجەستەیدا ماوە ، تاكو ئێستاش تیمی تەندروستی یانە باڤارییەكەبەرچاویان ڕوون نیە تاكو كەی مزراوی ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ئەمەش وایكرد ، بۆند لەگەڵ جواو كانسیلۆ واژۆۆ بكەن ، بەمەش ناگلیسمان هانا دەبات بۆ یاریزانە پرتوگالیەكە بۆ پڕكردنەوەی جێگای مزراوی .
 هۆكاری سێیەم و كۆتایش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، لە دوای پێكانی لۆكاس هێرنادێز ، ناگلیسمان لە باڵی چەپی یاریگا سوود لە تواناكانی كانسیلۆ وەربگرێت بەوەش دوو جێگرەوەی دەبێت بۆ لۆكاس هێرنادێز كە ئەوانیش یاریزانان دیفێز و كانسیلۆیە .
كانسیلۆ لە دایك بووی ساڵی 1994 لە ریزەكانی هەڵبژاردەی پرتوگال یاری كردوە و لە ئێستاشدا بەشێوەی خواستن ریزەكانی یانەی سیتیزنی جێهشتوەو پەیوەندی كردوە بە یانەی بایرن میونشینی ئەڵمانیەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP