فراکسیۆنی یەکێتی: بەهانای خەڵکی لێقەوماوی رۆژئاوا و باکوری کوردستانەوە بچن

کوردستان
13:28 - 2023-02-06

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق په‌یامێكی هاوسۆزیی بۆ قوبانیانی زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیاو سوریا، به‌تایبه‌تی له‌ باكورو رۆژئاوای كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و داوا لە هه‌ردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموو وڵاتانی دۆست و ئاژانس و رێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەهانای خەڵکی لێقەوماوی رۆژئاواو باکوری کوردستانەوە بچن و ئەرکی مرۆڤدۆستیی خۆیان بەجێبگەیەنن".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
بەهۆی رووداوی سروشتی بوومەلەرزەوە، لە وڵاتانی تورکیا و سوریا زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێکەوتەوە، بەتایبەتی ناوچەکانی باکوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، کە دەیان هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو دەیانی تریش برینداربوون و سەدان هاوڵاتی تریش بێ ماڵ و حاڵ بوون و دەیان خانوو و باڵەخانەش رووخاون.

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هاوخەمیی خۆی دەگەیەنێتە قوربانیەکان و لەخوای گەورەش دەپارێتەوە کە شیفای بریندارەکان بدات.
داوا لە حکومەتی عێراقی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو وڵاتانی دۆست و ئاژانس و رێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتیەکان دەکەین بەهانای خەڵکی لێقەوماوی رۆژئاوا و باکوری کوردستانەوە بچن و ئەرکی مرۆڤدۆستی خۆیان بەجێبگەیەنن.

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP