یانەی نەسر یاریزانێكی بەرشەلۆنەی دەوێت

وەرزش
17:04 - 2023-02-07

یانەی نەسر یاریزانێكی بەرشەلۆنەی دەوێت

راپۆرتێكی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوە بەرپرسانی یانەی نەسر هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێكی بەرشەلۆنە دەدەن، رۆژنامەی موندۆ لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆتەوە: بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعودی بۆندێكیان بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە یانەی بەرشەلۆنە كردوە، تا بتوانن سێرجیۆ بۆسكێتسی سەركردەی تیپەكە پەلكێشی ریزەكانیان بكەن، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەش كردوە: بۆندی بۆسكێتسی تەمەن 34 ساڵان لەگەڵ یانە سعودیەكە بۆ ماوەی 2 وەرز دەبێت و یاریزانەكە هیچ باجێكیش نادات،  ئەمە جگە لەوەی ئینتەر میامی ئەمریكیش هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانیەكە دەدات.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP