سلێمانی ــ کەمپینی هاوخەمتانین به‌رده‌وامه‌

کوردستان
14:08 - 2023-02-08


کەمپینی هاوخەمتانین کەلە شاری سلێمانی راگەیەندرا بۆ هاوکارییكردنی زیانلێکەوتوانی زه‌مین لەرزە گەورە و یەک لەدوای یەکەکانی سوریاو تورکیا بەردەوامە و هەڵەمەتەکە فراوانتر کراوەو لە سلێمانی و رانیە و کەلار و چەمچەماڵ و زانکۆی راپەڕین بەردەوامی پێدەدرێت.

 دوێنێ سیشەممە 7-2-2023 لە شاری سلێمانی کەمپینی هاوخەمتانین لەلایەن دەزگای (میدیایی کوردسات) بەهەماهەنگیی لەگەڵ مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە و منداڵپارێزی کوردستان و رێکخراوی هۆڕایزن بۆ هاوکاریکردن و گەیاندنی کۆمەک بۆ کارەساتی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەستیپێکرد و ئەمڕۆش هەڵمەتەکە بەردەوامە و هاوڵاتیان و خێرخوازان و کەسایەتییەکان بەرێژەیەکی بەرچاو بەدەم هەڵمەتەکەوە چون و هاوکارییەکانیان دەگەیەنن.

 هاوکات لە کەمپینەکەدا داوا لە خێرخوازان دەکریت کە زۆرترین پێداویستی وەک ( پارە-بەتانی-خێمە-راخەر-کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت-دارشەق-جلوبەرگ-پێداویستی پزیشکە سەرەتایی) پێشکەشی کەمپینەکە بکەن.

 سەرلەبەیانی رۆژی 6-2-2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی  7.4 پلەی رێختەر، چەند شارێکی تورکیا و سوریای هەژاند و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە، کە بەپێی تازەترین ئامار ژمارەی قوربانییەکان لە  تورکیا و سوریا گەیشتووەتە 6 هەزار و 957 گیانلەدەستداون و 38 هەزار و 224 بریندار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP