له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ ده‌رهێنانی داهاته‌كانی نه‌وت له ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی، کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتیی ڕاسپاردوه تا لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گفتووگۆ بکەن، به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبەستانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئیمزا كراوه بگوازنەوە بۆ عێراق.
ئاژانسی (رۆیتەرز) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، وەزارەتی نەوتی عێراق کۆمپانیایەکی یاسایی بە ناوی Cleary Gottlieb Steen & Hamilton LLP ڕاسپاردووە، بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان پابەندبن بە یاسا کارپێکراوەکانی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP