ئاسایشی سلێمانی 2 کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکات

کوردستان
15:27 - 2023-02-08

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی 2 کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا دەگرن.

دەقی راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی..
دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەستگەیشت ، شەوی  (٣٠ / ٣١ /۱/ ٢٠٢٣ ) لە یەکێک گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا دەبڵ تابلۆێ سلێمانی دزراوە  خاوەنەکەی داوای یاسای تۆمارکردوە ،دەستبەجێ بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ،تیمە تایبەتەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوەی دزەکان و ئەو گروپەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە 

دوای بەدەستهێنانی  زانیاری وردو تەواو لەسەر ئەو تۆمەتبارانەو ناسنامەو شوێنی دانیشتن و چۆنێتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان ، لەئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لەبەرواری (١ /٢ /٢٠٢٣)لە بازگەی بانیمەقان (٢) تۆمەتباری گروپەکە بەناوەکانی (س ، س ، ص) و(ح ، ئ  ، ع ) دانیشتوی پارێزگای کەرکوک لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا گیرا.

دوو حوکم دەرچوو، یەکەمیان بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانیکردن لە دژی سزادراو (حەسەن سەجمە)، دووەمیان بۆ ماوەی شەش مانگ لە دژی سزادراو (غوفران مەهدی سەوادی)، بە ناوی (ئوم فەهد)، بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند فیلمێک و ڤیدیۆی ناشایستە و ئەخلاقی گشتی.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP