توركمانه‌كان: لەپەرلەمان نوێنەری راستەقینەمان هەبێت

کوردستان
15:32 - 2023-02-08

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان پشتیوانی پێشنیارەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن و دەڵێن، "بەو پێشنیارانە ماف دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەکان و لەپەرلەمان نوێنەری راستەقینەمان دەبێت، نەک هەڵبژاردەی حزبێک"، دەشڵێن، "پێویستە وەک پێشنیارەکەی یەکێتی هەڵبژاردنێکی شەفاف بکرێت".

عەلی حسێن کەسایەتی ناسراوی تورکمان تایبەت بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA دەڵێت: "پێشنیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پشتیوانی کردنی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، پێشنیاری زۆر باشن و لەبەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتەکانە و شوێنیان لە پەرلەمانی کوردستان جێگیر دەکات.

شوێنی پێکهاتەکان لەلایەن پارتیەوە قۆرغ کراوە
ئەو کەسایەتیەی تورکمان دەشڵێت: "پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک شوێن و پێگەی پێکهاتەکانی قۆرغ کردوەو کەسی نزیکی خۆیان کاندید دەکەن بۆ هەڵبژاردنەکان و ئەوانیش براوە دەبن".

ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەو پێشنیارانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان پێگەی پێکهاتەکان بەهێزدەکات و نوێنەری راستەقینەمان دەچێتە پەرلەمان نەک هەڵبژاردەی حزبەکان".

تورکمانەکان پشتیوانی پێشنیارەکەی یەکێتین
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشنیاری لیستێکی تایبەتی کردوە بە پێکهاتەکان و دەستنیشانکردنی رۆژێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردن، بەو پێشنیارەش چ ئێمە وەک تورکمانەکان و چ پێکهاتەکانی تر دەتوانن نوێنەری راستەقینەی خۆمان بگەیەنینە پەرلەمانی کوردستان"، عەلی حسێن وایوت.

ئەوەش دەڵێت: "زۆرینەی تورکمانەکان پشتیوانەی پێشنیارەکانی یەکێتین بۆئەوەی نوێنەری راستەقینەمان بگاتە پەرلەمان، ئاشکراشە کە پارتی دیموکراتی کوردستان چەند حزبێکی ناراستەقینەی پێکهێناوە، بەحساب ئەوان نوێنەری تورکمانەکانن، بەڵام لە راستیدا ئەوان تەنها نوێنەری خۆیانن".

تورکمانەکان نەبنە بەشیک لە ململانێی لایەنەکان

شێخ تاهیر بەرزنجی راوێژکاری پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەکێتی بۆ سایتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA دەڵێت: "تورکمان و هەر پێکهاتەیەکی تری ئەم هەرێمە پێویستە بەرگری لە ئەرک و ماف و ئیمتیازاتی پێکهاتەکەی خۆی بکات لە پەرلەمانی کوردستان نەک ببێتە بەشێک لە ململانێکانی نێوان لایەنەکانی تر، ناشبێت ببنە پشتیوانی لایەنێک دژی لایەنێکی تر".

"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای کردوە هەڵبژاردن ببێت بە 4 بازنە و پێکهاتەکان بەپێی بونیان لە هەر ناوچەیەکدا بەسەر 4 بازنەکەدا دابەش بببن ، یان وەک پێشنیارەکەی یەکێتی رۆژی دەنگدانیان جیابکرێتەوە لەبەر ئەوەی دەستێوەردان و ساختەکاری نەکڕیت"، شێخ تاهیر بەرزنجی وایوت.

وەک پێشنیارەکەی یەکێتی هەڵبژاردنێکی شەفاف بکرێت
دەشڵێت: "بۆ راستکردنەوەی هەموو ئەو ناعەدالەتییانەی پێشتر رویان داوە پێویستە وەک پێشنیارەکەی یەکێتی هەڵبژاردنێکی شەفاف بکرێت و پێکهاتەکان بە ئیستیحقاقی خۆیان کورسیان پێبدرێت نەک بە لایەنگری حزبێکی تر، چونکە ئەو پێشنیارانە پێشنیاری راستەقینەن و بۆ پێدانی هەقی پێکهاتەکان".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP