لە یادی (٢٠) ساڵەی شەهیدبوونی شەوکەتی حاجی مشیری سەرکردە و هاوڕێکانیدا

کوردستان
17:15 - 2023-02-08

( ٢٠ ) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەھیدبوونی سەرکردە شەوکەتی  حاجی مشیر  دڵسۆزی ڕێبازی مام و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەردوو فەرماندە ( حیکمەت حاجی عسمان و سەردار غفور سلێمان) کەلەپێناو ئازادی و ڕێبازی چەپکەگوڵەکەی مام گیانیان بەخشی بەکوردستان، ئەوان ئاشتیخواز و بۆ دوورخستنەوەی مەترسی شەمشەمە کوێرەکانی بەناو(انصاراسلام) لەگوندی گامێش تەپە لەشارەزوور لەگەڵ چوار هاوڵاتی بێتاوانی بنەماڵەی شێخ صاڵح شەهید دەبن .
 
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبەردەوامی بۆ ڕزگاری خاک و ئارامی خەڵکی کوردستان قوربانی داوە و  بەردەوامە لە قوربانی دان بۆ ئازادی و پێکەوە ژیان لە کوردستان ، بەداخەوە تاقمە تیرۆرستیەکان وتاریک پەرستەکان و نامۆکان بە کۆمەڵگەی کوردەواری، چاویان بەئازادی و پێکەوەژیان هەڵنایەت هەمیشە لەهەوڵی تێکدان و لەناوبردنی بیروڕای فرەین .
 شەهیدی سەرکردە  شەوکەوتی حاجی مشیر  پێشمەرگەی دوو شۆڕش بوە و هەموو ژیانی خەبات و تێکۆشان بوە بۆ ڕزگاری کوردستان لەگەڵ هەڤاڵەکانی دەیانەوێت بەگفتوگۆو هەڵبژاردنی ڕێبازەکەی مام کەهەمیشە ئاشتیخوازانە و دوور لەتوندوتیژی بووە  بگەن بەڕێککەوتنێک  کە هەموان کوردستان بەماڵی خۆیان بزانن و بەڕێگای ئاشتیانە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن . 
ئەگەرچی یەكێتی هەمیشە  دەستێکی بەهێزی بەر پەرچدانەوە بووە و لەهەر هێرشێكی دوژمندا رۆڵەكانی یەكێتی لەپێشەوە بەرگرییەكی قارەمانانەیی مان و نەمانیان كردووە و دەریایەك خوێنی بەخشیوە، بەڵام لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا  تیرۆرستانی(انصار اسلام) دەرفەتی گفتوگۆ بەکاردەهێنن بۆ جێبەجێکردنی مەبەستی گڵاویان و سێ سەرکردەو هەڤاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند ئەندامێکی ئەوخانەوادەیەی کەلەماڵیانداکۆبونەتەوە دەدەنە بەر دەستڕێژی گولەو شەهیدو برینداریان دەکەن...
لەساڵیادی ئەم شەهیدە سەربەرزانەدا سەری ڕێزو وەفا دادەنەوێنین بۆ گیانی پاکیان و بەڵێنی درێژەپێدەری ڕێبازەکەیان دەبین ، هەمیشەش نەفرەت لە تیرۆرستان و شەمشەمە کوێرەکانی تاریکی دەکەین .
سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری کورد و کوردستان سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی گەلەکەمان .

مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP