رەوەند مەلا مەحمود : تێدەكۆشین بۆ بەگژداچوونەوەی ستەم و تەعریب

کوردستان
21:24 - 2023-02-08

ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی (ی.ن.ک) لەیادی 19 ساڵەی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی :

 

پەیامی هەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود، لە (19)ھەمین ساڵڕۆژی موڕافەعە گەورەکەی سەرۆک (مام جەلال) :-

کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان

ھاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست ...

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، لە 9ی شوباتی ساڵی 2004، کە بەرۆژی موڕافەعە گەورەکە ناسراوە، تێیدا کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال، لە کۆبوونەوەی ئەوکاتەی مەجلیسی حوکمدا، بەشێوازێکی دیموکراسیانە و بە بەڵگە و دیکۆمێنتی حاشاھەڵنەگر و  بە وتارێکی مێژووی کوردستانی بوونی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی، بۆ سەرجەم یار و نەیارانی میللەتەکەمان، سەلماند.

رۆژی مورافەعە گەورەکە، یەکێکە لە خەرمانی شانازیەکانی یەکێتیەکەمان بە رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال، ئێمەش وەک خوێندکارێکی درێژەپێدەری ئەو رێبازە پیرۆزە، کوردستانی بوونی کەرکوکی پێکەوەژیانی پێکھاتەکان، دوپاتدەکەینەوە و بەڵێندەدەین تێبکۆشین بۆبەرگری لەماف و شایستە مافە رەواکانی میللەتەکەمان و بەگژداچوونەوەی ستەم و تەعریب.
لەم ڕۆژە مێژوویەدا، جەخت لە گیانی پێکەوەژیانی پێکھاتەکان، باشتکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئیداری و ئەمنی کەرکوک دەکەینەوە.

دووبارە 19ھەمین ساڵڕۆژی مورافەعە گەورەکە پیرۆزبێت و رۆحی سەرۆک و رابەرمان مام جەلالیش شادبێت.

ڕەوەند مەلا مەحمود 
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی (ی.ن.ک)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP