وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 23ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كۆبوه‌وه، به پشت به‌ستن به به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان و بینینی مانگ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ چاودێریكردنی بینینی مانگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركه‌وتوه كه له ئاسمانی هه‌رێمدا مانگ نه‌بینراوه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه و دوو سبه‌ی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌مین رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وڵاتی سعودیه به‌هه‌مان شێوه رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیارییكرد .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP