ئابوورییناسێك: یه‌كێتی پێداگریی له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ده‌كات

عێراق
12:29 - 2023-05-30



نەبیل مەرسومی شاره‌زاو ئابوورییناس رایگه‌یاند:" نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێداگریی لەسەر جێگیركردنی دوو بڕگە له‌ نێو بودجه‌ی گشتیی عێراق ده‌كات، ئه‌وانه‌ش  هه‌ردوو  بڕگه‌ی گێڕانەوەی ناچاریی پاشەکەوتی موچه‌ و مامەڵەی ڕاستەوخۆی پارێزگاکانی هەرێمه‌ لەگەڵ به‌غدا.  

 ئەمڕۆ سێشەممە، مەرسومی له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌، ناکۆکییەکی توند لە نێوان فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی له‌سەر بودجە هەیە، رێكه‌وتنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی (شیعه‌كان)ش به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ پارتی به‌س نیه‌و كێشه‌كه‌ یه‌كلایی ناكاته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP