قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

کوردستان
17:09 - 2021-02-18

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی باپیر دەکات بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.

دەقی پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بۆ عەلی باپیر:


بەرێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
 
ئەندامانی كۆنگرەی چوارەم و لایەنگر و هەوادارانی كۆمەڵی ئیسلامی

بۆ گرێدانی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر بە‌ ئە‌میری كۆمە‌ڵ، چەپكە گوڵی پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەم، هیوای سەركەوتن و نوێبوونەوەشتان بۆ دەخوازم. 
یەكێك لەجوانییەكانی ژیانی سیاسی كوردستان سەرچاوەگرتنییەتی لە فرەیی سیاسی و لایەنە بەشدارەکانی بیروباوەڕ و دیدگایان جیاوازە، لەگەڵ ئەمەشدا سەرجەم هێزە كوردستانییەكان هاوڕان لەسەر پێویستی پاراستنی بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان، لەم سۆنگەیەشەوە خوازیارین كۆمەڵی ئیسلامی ئاوێنەیەك بێت بۆ راستكردنەوەی كەموكورتییەكان و پاڵپشتیش بێت بۆ چەسپاندن وبەرگری كردن لە نەگۆڕە نیشتمانی و نەتەوەییەكان. 
ئەزموونێکی بنیاتنەری كاركردنمان لەگەڵ سەركردەكانی كۆمەڵی ئیسلامی هەیە چ ئەوكاتەی بەشداری حكومەت بوون، یان لە ڕیزەكانی ئۆپۆزسیۆندابوون، بەهیواین لە قۆناغی داهاتوو كاری هاوبەش زیاتر بكەین لەپێناو چەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان و پەڕاندنەوەی بۆ كەناری ئارامی بەرامبەر ئەو پێشهاتانەی سەرچاوەی مەترسین.  

جارێكیتر پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP