لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی : كەیسی گیراوانی بادینان بە سیاسی كراوە

کوردستان
09:45 - 2021-02-19

ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆكی (ی.ن.ك)، لەگەڵ وەفدێكی مەڵبەند سەردانی ماڵی سەعید بەروشكی كەسایەتی دیاری پارێزگای دهۆك و پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی و باوكی مەلا شڤان بەرۆشكی كرد كە یەكێكە لەو پینج كەسەی دادگای هەولێر بە شەش ساڵ زیندانی، سزای دان.

لە دیدارێكدا پاڵپشتی خۆی و یەكێتیی بۆ بنەماڵەكەدەربری‌و  وتی: ئەوەی بەرامبەر شڤان و هاورێیەكانی كرا غەدرێكی گەورەیەو "ی.ن.ك" نیگەران كردوەو ئەمە جێگای قبول كردن نیە.

وتیشی: ئێمە لەگەڵ ئازادی رادەربینین ، نەك لەسەر كاری سیاسی رۆژنامەنووس و چالاكوان زیندانی بكرێت.

راشیگەیاند بۆ گەرانەوەی شكۆ بۆ ئەنجومەنی دادوەریمان پێویستە پێداچوونەوە بە كەیسەكەیان بكرێت یان هەڵبوەشێتەوە.

هاوكات لە دوای نیگەرانییەكانی یەكێتی و سەرۆكی هەرێم، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێك نیگەرانی‌ دروست كردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە.
نێچیرزان بارزانی راشیگەیاند:بەپێی یاسا، مافی‌ سزادراوانە تانە لە بڕیارەكە بدەن، دادگای پێداچوونەوەش ئەركیەتی بە كەیسەكەدا بچێتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP