كەشناسی هەرێم: بەفربارین تا سبەینێ بەردەوام دەبێت

کوردستان
09:06 - 2021-02-20

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لەلەشارەكانی هەرێم دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان و شوێنە بەرزەكانی نێو شارەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت.
راشیگەیاند: سبەینێ یەكشەممە بەفربارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنوورییەكان، بەڵام بە رێژەی زۆر كەمتر.
هاوكات ئاژانسەكانی هەواڵ لە باكوری كوردستان بڵاویانكردەوە، چەند رۆژێكە شەپۆلێكی تری بەفربارین باكوری كوردستان و زۆربەی شارەكانی توركیای گرتووەتەوەو بەهۆی بەفربارین و هەڵكردنی رەهێڵەوە رێگای 314 گوندو ناوچەی نیشتەجێبوون لە وان و جۆلەمێرگ و بەدلیس و موش داخراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP