سەرمایەدارەكەی داعش لەخانەقین دەستگیر دەكرێت

کوردستان
09:28 - 2021-02-20

وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیركردنی سەرمایەدارە سەرەكیەكەی رێكخراوی داعشی لە قەزای خانەقین راگەیاند .
لەبەیاننامەیەكدا، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، لەئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگریی تایبەتداو پشتبەستن بە زانیاری وردو  بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، هێزە ئەمنیەكان لەگوندی ئەلبو فەراجی سەر بە قەزای خانەقین، توانیویانە سەرمایەدارە سەرەكیەكەی رێكخراوی چەكداری داعش دەستگیربكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە: لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو تیرۆرستە، دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر دراوی عێراقی و دۆلاری ئەمریكی و هەروەها چەكێكی جۆری دۆشكە گیراوەو لەئێستادا ئەو تیرۆرستە دەست بەسەرەو رەوانەی دادگا كراوە .لەلایەكی دیكەوە، دەزگای هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، چوار تیرۆرستیان لە ناحیەی جەلەولا دەستگیركردوە كە لەنێویاندا ژنێكی خۆكوژ هەبووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP