بەناوی خوای گه‌وره و میهرەبان
برای بەڕێز سەماحەتی سەید عه‌ممار ئەلحەكیم - سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانیی.
ئەمرۆ له ساڵیادی بۆنه‌یه‌كی خه‌مناكدا، ئێمه‌ی باوه‌ڕداران به عێراقی نوێ، كۆبووینه‌ته‌وه تا پێكه‌وه یادی ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی ناو مێژووی شۆڕشی گه‌لانی عێراق، به‌رز رابگرین، كه ژیانی خۆی، بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی گه‌یشتن به نیشتمانی برایه‌تی و فره‌یی و دیموكراسی، عێراقی دوای زوڵم و دیكتاتۆرییه‌ت و سه‌ركوتكاری، عێراقی هاوبه‌شی و شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه، ته‌رخان كرد.
ئه‌م رۆژانه، هه‌ژده ساڵ به‌سه‌ر تیرۆر و شه‌هید كردنی ئایه‌تولڵای عوزما سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم، تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام خاڵیبوونی جێگه‌كه‌ی، له كایه‌ی ئاینی و سیاسی و نیشتمانیی وڵاته‌كه‌دا، رۆژ له دوای رۆژ به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێ. ئه‌م رۆژانه، وڵاته‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به "حه‌كیمی عێراقه" له سارێژكردنی برینه‌كانی دا.
ئایه‌تولڵا سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم و، بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی، پێگه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه له مێژووی عێراق و، مافیان هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه. ئایه‌تولڵای عوزما سه‌ید موحسن ئه‌لحه‌كیم خاوه‌نی تۆمارێكه له بڕیار و هه‌ڵوێستی مێژوویی؛ تا له ژیاندا بوو، به فتوای حه‌رامكردنی رشتنی خوێنی كورد به ده‌ستی برا عێراقییه‌كانی، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بیری په‌ڕگیری تایه‌فی له گوتاره‌كانی، و خه‌بات كردن بۆ رزگاریی و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیی به كرداره‌كانی، ناسنامه‌ی بوون و، پاش خۆی، كوڕه‌كانی رێگه‌ی سه‌خت و پڕ قوربانیدانيان گرته به‌ر بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه دژی رژێمی دیكتاتۆر. سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم، شان به شانی ئایه‌تولڵای شه‌هید، ده‌روازه‌ی نوێ بوون بۆ ئاشنایه‌تی و پته‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و یه‌كێتی و ئه‌م بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره. له‌و رۆژگاره‌وه، دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژوویەکانی سه‌رۆكی كۆچكردوومان مام جه‌لال، له‌گه‌ڵ خانەوادەی ئال حەکیم بوون به بناغە و شارێی چەسپاو بۆ پەیوەندیی برایانە و بەهێز لە نێوان گه‌له‌كانمان و هه‌ردوولا.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، هەرگیز هەڵوێستە نیشتیمانیەکانی ئال حەکیم لە یاد ناکەین و، دڵنیاین كه رەوتی حیكمەی نیشتیمانیی-یش به رابه‌رایه‌تی سەماحەتی سەید عەممار ئەلحەكیم، پارێزه‌ری خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و، شۆڕشی هیوای گه‌نجان و، ئازادیخوازانی عێراقی نوێیه، و له‌سه‌ر هەمان شاڕێی مه‌زنی پێشینەكانی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه نوێیه‌ی یه‌كێتییش، هه‌ڵگری هه‌مان رێبازی مام جه‌لال، و باوه‌ڕداره به هاووڵاتیبوون له چوارچێوه‌ی عێراقێكی نوێ دا ، به‌مه‌ش، ئه‌م په‌یوه‌ندییه دێرین و مێژووییه، پته‌وتر له جاران، له پێناو چاكه‌ی گشتی و خزمه‌تكردنی گه‌لانی عێراقدا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه به‌شێكین له‌م عێراقه، پێمانوایه ده‌بێت به‌شێكيش بین له بنیادنانی، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه نیشتمانییه‌كان و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌یدی حه‌كیم، له خه‌باتی هاوبه‌ش، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌ممان به‌رده‌وام ده‌بین.
یه‌كێك له‌و ئاڵنگارییه سه‌ره‌كییانه‌ی به‌رده‌ممان، ئه‌مڕۆ له عێراقدا، مه‌سه‌له‌ی موازه‌نه و بودجه و پشكی هه‌رێم، و مووچه‌ی مووچه خۆرانی خه‌ڵكی كوردستانه. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به نیگه‌رانییه‌وه له لێكه‌وته‌كانی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ په‌كخستنی رێككه‌وتن و، بێ به‌شكردنی مووچه‌خۆرانی كورد له مافه ئینسانی و نیشتمانی و ده‌ستوورییه‌كانی ده‌ڕوانێت. بۆیه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، هه‌موو ئومێدمان به دڵسۆزان و كه‌سی وه‌ك جه‌نابی سه‌ید عه‌مماره، كه رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت له چاره‌سه‌ركردنی دا. ئه‌مڕۆ كه سه‌ید عه‌ممار له‌م شاره‌یه و، سلێمانییش، شاری قوربانی دانه، هه‌زاران شه‌هیدی بۆ رووخاندنی دیكتاتۆر به‌خشیووه، كه‌سوكاری شه‌هیدان چاویان له‌وه‌یه هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان له به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، پشك و پێگه‌ی هه‌رێم و خه‌لكی كوردستان، له‌ناو بودجه زامن بكه‌ن و مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له عێراقی نوێ دا بپارێزن، كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌كانمانه.
هه‌روه‌ك هیوادارین پشتوانییه‌كانی جه‌نابیان و دۆسته‌كانی ترمان له عێراق، هاوكار بێت له ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی كێشه له‌سه‌ر، تا بتوانین به هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان، ئاسایشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بپارێزین و، پێكه‌وه‌یش رێ له‌وه بگرین كه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، بكرێت به مه‌یدانی روبه‌ڕوبوونه‌وه ناپێویسته چه‌كداری و موشه‌كییه‌كان.
به هیوایین به هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێز و لایه‌نه نیشتمانی و كوردستانی و عێراقییه‌كان، دۆخی ئاسایشی وڵات به جۆرێك دابین بكرێت كه بتوانرێت داواكاریی شه‌قام و خۆپیشاندانه‌كانی تشرین بۆ چاكسازی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بهێنرێته دی و، دۆخێك بێته ئارا كه هه‌ڵبژاردن به ئازادانه و دوور له گوتاری چه‌ك و، گوشاری تیرۆر و تۆقاندن، دوور له ده‌ستێوه‌ردان... به‌ڕێوه بچێت.
له كۆتاییدا، به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه قوربانیدانه‌كانی ئایه‌تولڵای عوزما سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم، دۆستایه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان و مامی كۆچكردوومان، بیروباوه‌ڕه‌كانی بۆ پێكه‌وه ژیان، شه‌راكه‌تی نیشتمانیی و، به‌شداریی راسته‌قینه، به به‌رزی راده‌گرین.
نه‌مریی هه‌میشه‌یی بۆ شه‌هیدی میحراب و تێكڕای شه‌هیدانی رزگاریی نیشتمانیی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP