رۆژی 21 ی شوبات كه به (رۆژی جیهانیی زمانی دایك) ناسراوه، هه‌موو ساڵێك، گه‌لانی جیهان ئه‌م رۆژه پیرۆز ده‌كه‌ن و به چالاكی جۆراوجۆر به‌رزڕایده‌گرن.
له جیهاندا زیاتر له 6 هه‌زار زمان ی جیاجیا‌و جۆراو جۆر هه‌ن، به‌ڵام زۆریان مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره و زۆرترین خه‌ڵك قسه به 100 زمان ده‌كه‌ن، زمانی كوردیش كه له پله‌ی 59-یه‌مین زمانی جیهاندایه، به‌ڵام له وڵاتانی وه‌ك توركیا‌و ئێران و سوریا، كه وڵاتانی زلهێزی داگیركه‌ر، گه‌لی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكردون، ئاخاوتن و خوێندن به زمانی كوردی، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به یاسا قه‌ده‌غه‌كراوه‌و له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا، سزای قورسی له‌سه‌ره، هه‌رچه‌نده، له كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان زمانی كوردی وه‌ك زمانی ره‌سمی به‌كاردێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگییه‌كی زۆر به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ده‌ن، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن ره‌وتی شۆڤێنی عه‌ره‌بی له سوریا، كورد ته‌نانه‌ت وه‌ك مرۆڤیش دانی پێدا نانرێت.
له هه‌رێمی كوردستانش، له‌م رۆژه‌دا بۆ باشتركردنی زمانی كوردی، چالاكی تایبه‌ت به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن و شاره‌زایانی بواری زمانیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی زمانی كوردی له ره‌وشێكی خراپ دایه.
له عێراق زمانی كوردی دووه‌م زمانی ره‌سمییه و له باشووری كوردستان زمانی ره‌سمی حكومه‌ت و خوێندنه.
رۆژی جیهانیی زمانی دایك له‌چییه‌وه هاتووه؟
رۆژی جیهانی زمانی دایك، له رۆژی بزاڤی زمانی
ساڵی 1952ی به‌نگلادیش (رۆژهه‌ڵاتی پێشووی پاكستانی به‌ر له سه‌ربه‌خۆیی)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه.
ساڵی 1952 ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی (داكا) دژی
سیاسه‌تی یه‌كزمانی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، 11 كه‌س به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی
پاكستان كوژران، ساڵی 1956 ده‌وڵه‌ت به‌ناچاری دانی به زمانی به‌نگالیدا نا.
رێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ساڵی 1999 رۆژی 21 ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی زمانی دایك ناساند و
ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ قوربانیانی به‌نگلادیش به رۆژی زمانی دایك
دیاریكرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP