حكومه‌تی توركیا داوای كردوه، پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانیی
له‌سه‌ر 9 په‌رله‌مانتاری پارتی گه‌لانی دیموكرات(هه‌ده‌په) هه‌ڵبگیرێت.
نوسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئه‌نكه‌ره له به‌یاننامه‌یه‌كدا،
ئاشكرای كردوه، كه وه‌زاره‌تی دادی توركیا، راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به 9 ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی سه‌ربه هه‌ده‌په‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردوه، له‌نێوشیاندا بێرڤین
بۆڵدان هاوسه‌رۆكی پارته‌كه‌و داوای كردوه، پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانییان له‌سه‌ر
هه‌ڵبگیرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی داواكاری گشتیی، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی
كه وه‌زاره‌تی داد، داوای كردوه پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، جگه له بێرڤین
بوڵدان بریتین له: فاتیمه كوردتولان، غارو بیلان، هودا كایا، میرال دانیش بیشتاش،
سارۆهان ئولوتش، سه‌ربیل كه‌مالبای بێكجوزوغو، سزای تێمه‌للی، بیر‌و دوندار.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، 108 كه‌س، كه
(9)یان په‌رله‌مانتارن، به تۆمه‌تی به‌شداریكردن و به‌كارهێنانی توندوتیژیی له
رووداوه‌كانی 6-8-2014 كه به (رووداوه‌كانی كۆبانێ) ناسراوه، له‌لایه‌ن دادگای
باڵای تاوانی (بیست و دوو)ه‌وه، حوكم دراون.
به‌رای چاودێران و به‌شێك له رۆژنامه‌نووسان،
ئه‌م شاڵاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، دوای ئه‌وه دێت كه، حكومه‌ت و سوپای توركیا،
روبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان و ناوه‌نده سیاسی و رۆژنامه‌وانییه‌كان بوونه‌وه به‌تایبه‌تی ئۆپۆزسیۆن،
به‌هۆی شكستی ئۆپراسیۆنی (چڕنۆكی هه‌ڵۆ2) كه بۆسه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له چیای
گاره ئه‌نجامیان دا و بووه هۆی كوژرانی 13 دیل سه‌ربازی تورك.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP