كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، ئاماده‌یی خۆی بۆ ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌مو عێراق به‌شێكه له‌ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵییه‌كانی حكومه‌تی عێراق، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوای رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ئاماده‌ن ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرن.
كۆمپانیای (سۆمۆ) له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه،، سه‌ره‌تای مانگی داهاتو رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) كۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی زیادكردنی هه‌نارده به بڕی 500،000 ( پێنج سه‌د) هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، پشكی عێراقش له‌و زیاده‌یه 60،000 (شه‌ست) هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكردوه، كه له‌ئێستادا فرۆشتنی نه‌وتی پێشوه‌خت سڕكراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP