لێپرسراوێكی ته‌ندروستی كه‌ركوك ره‌تیده‌كاته‌وه
هیچ حاڵه‌تێكی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه تۆماركرابێت، ده‌شڵێت: تائێستا
له‌كه‌ركوك كیتی پشكینی بۆ نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا نیه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو سامپڵی
توشبوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن و هه‌ركاتێكیش تۆماركرا ئاشكرای ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه د.سه‌باح نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری
هۆبه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌باره‌ی حاڵه‌تی
نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه رایگه‌یاند: تائێستا له‌پارێزگای كه‌ركوك هیچ
حاڵه‌تێكی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه، چونكه كیتی پشكنینمان نیه بۆ دیاریكردنی
نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا.
وتیشی: هێشتا سامپڵمان ره‌وانه‌ی به‌غدا
نه‌كردوه تا بزانرێت ئه‌وانه‌ی تازه توشی كۆرۆنا بوون له‌نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا بێت،
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو سامپڵ ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ین و هه‌ركاتێك ئه‌نجامه‌كان
دیاریكرا كه نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا هه‌یه رایده‌گه‌یه‌نین.
له‌باره‌ی توشبوونی ژماره‌یه‌ك كه‌س
كه ته‌مه‌نیان له‌خوار 15 ساڵییه‌وه‌یه، وتی: ئێستا منداڵیش توشی كۆرۆناكه‌ی پێشتر
ده‌بێت و نیشانه‌كانیشیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه
كه له‌كه‌ركوك توشبوو هه‌یه كه نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنایه‌تی دووره له‌ڕاستییه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، دوێنێ،دكتۆر نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك
له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه چه‌ندین حاڵه‌تی توشبوونیان به كۆرۆنا تۆماركردووه
كه له‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار 15 ساڵه‌وه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP