وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی زیقار ده‌كات

عێراق
08:16 - 2021-02-25

دوای خۆپیشاندانه‌ ناڕازییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ پارێزگاكه‌، به‌ فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆ، هاورێ‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدلغه‌نی ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، گه‌یشته‌ پارێزگای زیقار.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌، مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆبۆ شاره‌كه‌، تاوتوێكردنی دۆخی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ له‌ پارێزگاكه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عیراق، بۆ پارێ.گای زیقار له‌ كاتێكدا دێت، چه‌ندین رۆژه‌، خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان، دژی گه‌نده‌ڵیی و بێ‌ كاری و نا دادپه‌روه‌ری له‌ شاره‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP