سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مینجار، ڤاكسینی
ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه، حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستیی
و ژینگه‌ی عێراق، به رۆژنامه‌ی (سه‌باح) راگه‌یاندوه، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڤاكسینه‌كه
بۆ یه‌كه‌مجار ده‌گاته عێراق.
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه،
ڤاكسینه‌كه به‌دیاریی له‌لایه‌ن چینه‌وه ده‌درێته عێراق و رۆژی شه‌ممه‌ش، یه‌كه‌م
قۆناغی ڤاكسینه‌كه ده‌گاته عێراق و به‌سه‌ر چینه هه‌ره له‌پێشینه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت.
بڕیاره له‌و ڤاكسینه‌ی چین به دیاریی بۆ عێراقی
ده‌نێرێت، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ژه‌م بدرێته هه‌رێمی كوردستان.
حه‌سه‌ن ته‌میمی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ڤاكسینه‌كه
به‌یه‌كسانیی و به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌ده‌نه هاووڵاتیانی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP