كۆسره‌ت ره‌سوڵ پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ی مسته‌فای سه‌ید قادر كرد

کوردستان
10:41 - 2021-02-25

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی باوكی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مسته‌فای سه‌ید قادر ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
‎برای به‌ڕێزم كاك مسته‌فای سه‌ید قادر
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مام سه‌ید قادر سه‌ید مسته‌فا تێكۆشه‌رو كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌كه‌و باوكی به‌رێزتانم بیست.
‎مام سه‌ید قادر یه‌كێك بوو له‌ كه‌سایه‌تییه‌ دیارو تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان، خۆی و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ڕیزی شۆڕش قوربانی گه‌وره‌یان داوه‌و هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تی شۆڕش بوون، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ریش ڕۆڵی ئیجابی هه‌بوو له‌ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
‎بۆ ئه‌م كۆچه‌و له‌ده‌ستدانی تێكۆشه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك مام سه‌ید قادر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، داواكارم له‌خوای گه‌وره‌ سه‌بووریمان بدات و كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


‎كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
‎سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP