سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی مسته‌فا سه‌ید قادر كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی...
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به خشنده و میهره‌بان
برای به‌ڕێزمان كاك مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگری
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌داخ و خه‌مێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (كاك سه‌ید قادر) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
بۆ ئه‌و خه‌مه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به ئێوه
و خێزان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و له ناخه‌وه به‌شداریی خه‌متان ده‌كه‌ین و
هاوبه‌شیی په‌ژاره‌یی و ناڕه‌حه‌تیتانین .
له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شت شاد بكات ، ئارامیی و سوكناییش به ئێوه و هه‌مو
كه‌س و كار‌و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ببه‌خشێت و خه‌م و په‌ژاره‌تان بڕه‌وێنێته‌وه
و ئه‌وه دوایین ناخۆشیتان بێت . له هه‌مو خه‌مێك به‌دور بن.
انا لله و انا الیه را‌جعون
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP