ئه‌مڕۆ 25-2-2021 ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق، ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێكی له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ راگه‌یاند
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردوه كه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ راوه‌دوانی پاشماوه‌و ئه‌و تیرۆرستانه‌ی داعش كه خۆیان حه‌شارداوه، به‌هه‌ماهه‌نگیی به‌شی هه‌واڵگریی له فه‌ره‌مانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، هێزێكی هۆبه‌ی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی به‌هاوكاری لیوایه‌كی پیاده، له‌ناوچه‌ی حه‌ی ئینتسار له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ تیرۆرستێك ده‌ستگیركرا كه‌له‌لایه‌ن دادگاوه به مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراوه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP