عیراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق
11:32 - 2021-02-25

كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنی عیراق كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بۆ عیراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات نوێ ده‌كاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق تێیدا هاتووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 به‌ڕێوه‌بچێت، كۆمسیۆن بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی بۆ عیراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌سه‌ند كردووه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنیش ژماره‌ی گشتی ده‌نگده‌ران له‌ عیراق ده‌گاته‌ 25 ملیۆن ده‌نگده‌ر، تا ئێستاش رێژه‌یه‌كی زۆری ھاووڵاتیان تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، تا ئێستا 30 ھاوپه‌یمانی له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق پێكھێنراوه‌ و 249 حزبیش ناویان تۆمار كردووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP