لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا عێراق سێ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات

عێراق
13:32 - 2024-06-06

عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: سەرقاڵی پێداچوونەوەن بە نەخشەسازی بۆ بەنداوەکانی تەقتەق و  دەڵگەو باکرمان لە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا دەست بە دروستکردنیان بکرێت.
راشیگەیاند: بەنداوی مەنداوە، کە پێشتر بڕیاری لەبارەوە دراوە، کێشەیەکی بچوکی لەنێوان تیمی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هەیە، سەبارەت بە قەبارەی ئاوی گلدراوە، لەپشتی بەنداوە و دەڵێت، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەین.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ئەوەشیخستووەتەڕوو: بەنداوی تەقتەق و مەنداوە لە سنووری پارێزگای هەولێرن و دەڵگە لە سلێمانی و باکرمانیش دەکەوێتە پارێزگای دهۆکەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP